ئه‌م فڕۆكه‌یه بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ لە ئاسمان دەمێنێتەوە
زیاتره له 21 كیلۆمه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات، ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ له ئه‌سمان بمێنێته‌وه.
بڕیاره ئه‌م فرۆكه‌ی له لایه‌ن به‌شی تایبه‌تی هه‌وایی به‌ریتانیا SAS بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌كار بهێنرێت.
فرۆكه‌ی ستار ترێك ـ ستایل زێفر S، به نرخی 5.6 ملیۆن دۆلار، باڵه‌كانی 22.5 مه‌تر درێژن و له رۆژدا به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و بۆ ماوه‌ی شه‌ویش باتری تایبه‌تی له جۆری لیسیوم بۆی دروستكراوه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه ده‌توانێ به به‌رزایی زیاتر له 21 كیلۆمه‌تر به‌رز ببێته‌وه، دوو به‌رامبه‌ری فرۆكه بازرگانییه‌كان و كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابیت و سوپای به‌ریتانیا بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كاری دێنێت.
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی به‌ریتانیا ده‌توانێ له سه‌رانسه‌ری جیهان به رێگه‌ی سه‌ته‌لایت كۆنترۆڵ بكرێت. ئه‌گه‌ر سه‌ته‌لایت له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت، هێزی تایبه‌تی بریتانیا وێستگه‌ی كۆنترۆل بۆ كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه به‌كار دێنن كه به‌دووری زیاتر له 400 كیلۆمه‌تر ده‌توانن كۆنترۆڵی بكه‌ن.

یه‌كه بژارده‌كانی به‌ریتانیا كامێرای فڕۆكه بۆ كۆنترۆلكردنی جموجوڵی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌كار دێنن، كه ده‌توانێ وێنه دووره‌كانی گۆی زه‌وی بگرێت


