ئيسرائيل 20 مليۆن دۆلار ده‌داته‌ توركيا

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا پڕۆژه‌يه‌كيان ئاماده‌ كردووه‌ و تێيدا داوايانكردووه‌، ئيسرائيل 20 مليۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته‌ توركيا ئه‌وا ئه‌نقه‌ره‌ سكاڵاى خۆى له‌ دژى ئيسرائيل ده‌كێشێته‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا پڕۆژه‌يه‌كيان ئاماده‌ كردووه‌ و تێيدا داوايانكردووه‌، ئيسرائيل 20 مليۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته‌ توركيا ئه‌وا ئه‌نقه‌ره‌ سكاڵاى خۆى له‌ دژى ئيسرائيل ده‌كێشێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى پڕۆژه‌كه‌ پێويسته‌ ئيسرائيل له‌ ماوه‌ى 25 رۆژدا ئه‌و پاره‌يه‌ راده‌ستى توركيا بكات.

له‌ ئايار/ مايرى 2010 توركيا كه‌شتييه‌كى مرۆيى بۆ گه‌ياندنى كۆمه‌ك بۆ كه‌رتى غه‌ززه‌ ره‌وانه‌ى فه‌له‌ستين كرد، به‌ڵام هێزه‌ ئيسرائيلييه‌كان هه‌ڵيانكوتايه‌ سه‌رى و 10 هاووڵاتى توركيايان كوشت و ده‌ستيان به‌سه‌ر كه‌شتييه‌كه‌دا گرت.

له‌ دواى شه‌ش ساڵ له‌ ناكۆكى نێوانيان له‌ مانگى رابردوودا توركيا هه‌وڵى دا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاسايبكاته‌وه‌.