موراد قەرەیلان: چالاكیی چەكداریی پارتەكانی رۆژھەڵات، خزمەتی توركیا و عەرەبستانی سعودییە دەكات
پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێدوانی قه‌ره‌یلان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر
موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌په‌گه رایگه‌یاند چالاكیی چه‌كداری پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران خزمه‌ت به توركیا و سعودیه ده‌كات.
قه‌ره‌یلان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی نه‌ورۆزی سه‌ر به پارته‌كه‌ی رایگه‌یاند نابێ پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌باتی چه‌كداری بكه‌ن. قەرەیلان پێی وایه خه‌باتی چه‌كداری دژی ئێران شه‌ڕێكی مه‌زهه‌بییه و له بهرژەوهندی و خزمه‌تی توركیا و سعودیه دایه.
ئه‌ندامی كونسهی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌جه‌كه داوا له پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات خه‌باتی سیاسی، رێكخراوه‌یی، كولتووری و مه‌ده‌نی به‌پێی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ بكه‌ن و هه‌ر جۆره خه‌باتێكی چه‌كداری و توندوتیژی ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت لێكه‌وته و ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت، بۆیە پێویسته پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م بواره له به‌ر چاو بگرن.
قه‌ره‌یلان له درێژەی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نابێت بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌كی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا بكات، ته‌نیا له‌و شوێنه نه‌بێت كه پێی وایه خه‌باتی چه‌كداری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خزمه‌ت به توركیا و سعودیه ده‌كات.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه هۆی تووڕه‌بوونی حزب و چالاكوانانی سیاسیی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كه‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و قسه‌كانی قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند شێوازی خه‌بات له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له لایه‌ن خه‌باتگێڕانی ئه‌و پارچه‌یه دیاری ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان باشتر ده‌توانن كاره له پێشینه‌كان و ره‌وشی خه‌بات ده‌ستنیشان بكه‌ن.
گوتیشی دووباره كردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی رژێمی ئێران له لایه‌ن هیچ لایه‌نیكی سیاسیی كوردستان دژی یه‌كتر جێگه‌ی قبووڵكردن نییه. په‌رویزی ئاماژه به قۆناغی نوێی خه‌باتی حزبه‌كه‌ی كرد كه له ژیر ناوی "راسان" له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌ستیان پێكردووه كه دژكرده‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، چونكه له قووڵایی خواست و ئیراده‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند له ئێران به پێچه‌وانه‌ی توركیا رێگه به هیچ چالاكییه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانی به‌تایبه‌تی به گه‌لی كورد نادرێت، به ئاماژه‌پێدان به توركیا ده‌ڵێت ناكرێت له‌و شوێنه كه چالاكیی په‌رله‌مانی و سیاسی هه‌یه، ده‌ست به خه‌باتی چه‌كداری بكرێت. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، له شوێنێكی تر كه رێگه به هیچ جۆره چالاكییه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانی نادرێت، چالاكیی و خه‌باته‌كه‌ی به وابهسترایی به وڵاتانی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار بكرێت.