ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی جەژنی ڕەمەزانی دیاری کرد

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

K24 – هەولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پێنج ڕۆژ بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکوومەتی عێراق.

ڕۆژی سێشەممە (26ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا لە رۆژانی (9 تا 13ـی نیسانی 2024) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بکرێتە پشووی فەرمی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی یەکشەممە (14ـی نیسانی 2024) دەوامی  ئاسایی دەست پێدەکاتەوە.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانی (31ـی ئادار و 1ـی نیسان) بەبۆنەی جەژنی قیامەوە، بۆ پێکهاتەی کریسیتیانەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکوومەتی عێراق پشووی فەرمی بێت.

پێشتریش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی وەقفی سوننی عێراق، ڕۆژی دووشەممە (10ـی نیسانی 2024)ـەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد و نووسینگەی سیستانیش ڕۆژی سێشەممە (11ـی نیسانی 2024)ـی وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان بۆ پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە دیاری کرد.

لەبارەی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیش لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوی هەبێت و ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنێت.

Fly Erbil Advertisment