پسپۆڕێكی بواری ئای تی: هاندان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای تاجیكستان گاڵته‌كردنه به خه‌ڵك
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی هاندانی خه‌ڵك به دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای تاجیكستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، پسپۆڕیكی ئای تی ده‌ڵێت، ئه‌مه گاڵته‌كردنه به خه‌ڵك.
ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د مسته‌فا پسپۆڕی بواری ئای تی له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هاندان بۆ دانانی ئاڵای تاجیكستان سۆشیال میدیای ته‌نیوه.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت: "ئیمۆجیی ئاڵای تاجیكستان دابنێ و ئیمۆجیی ئاڵای كوردستان زیاد ده‌بێت، ته‌نیا گاڵته‌كردنه به خه‌ڵك".
ڕوونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نووسان به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه تێوه‌گلاون، بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه بكه‌ن.
ده‌شڵێت: "ئاڵای كوردستان به‌و ئاسانییه زیاد نابێت".
پێشتریش بۆکان جاف دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و دانەری زمانی کوردی- شێوەزاری سۆرانی لە وەرگێڕی گووگڵ، بە کوردستان24ـی ڕایگه‌یاندبوو، بۆ هەموو کوردان لە هەر شوێنێکی ئەم زەمینەدان، تکایە ئیمۆجیی ئاڵای تاجیکستان لە کۆمێنت، لە هەموو سۆشیال میدیا و ئەکاونتەکانتان پۆست بکەن، ئاڵای كوردستان زیاد ده‌كرێت.
بۆكان جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، لەسەر ئیمۆجیی ئاڵای تاجیکستان ڕێکەوتن کراوە، چونکە زۆر لە ئیمۆجیی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکارییەکە.