رێكخراوه‌ مه‌ده‌نييه‌كانى باكوور دژى ياساى دامه‌زراندنى چاودێرانى هه‌ڵبژاردنن

دامه‌زراندنی چاودێران له‌ سیسته‌می دیموكراسیدا هیچ واتایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن ناهێڵێته‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی له‌ شاری ئامه‌دى باكووری كوردستان ناڕه‌زایی خۆیان له‌باره‌ی یاسای دامه‌زراندنی چاودێران پیشاندا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دید و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه‌ خسته‌ڕوو و جه‌ختیانكرده‌وه‌، دامه‌زراندنی چاودێران له‌ سیسته‌می دیموكراسیدا هیچ واتایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن ناهێڵێته‌وه‌.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0ea5e1bc-52ac-4a66-88f8-16b50971b619/SaziyenDiyarbekirJiQeyumanDilgiranin.ism/manifest