ئەڵمانیا کاروانێکی دیکەى چەك رەوانەی ههولێر دهكات
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا راگەیاند، بەرلین 70 تەن چەک کە 1500 تفەنگ و 100 موشەک و 3 ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕی سەربازی رەوانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووە.
K24 – ههولێر:
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا راگەیاند، بەرلین 70 تەن چەک کە 1500 تفەنگ و 100 موشەک و 3 ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕی سەربازی رەوانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئاشکراشی كرد، کە وڵاتەکەی لە ساڵی 2014 تا ئێستا 30 کاروانی چەک کە 2 ههزار تەن چهك دەبێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی رەوانە کردووە.
ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەرەتای شەڕی داعش چەک و هاوکاری سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رەوانە دهكات و گرنگترین چەکیش بە وتهی بەرپرسانی پێشمەرگە چەکی میلانی دژە تانک بووە کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێكشکاندنی داعشدا هەبووه.