مووسا ئه‌حمه‌د: له‌هاوكاریی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك و زاخۆ به‌رده‌وامین

K24 – هەولێر:
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك و زاخۆ به‌رده‌وامه، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك و زاخۆ، ئه‌ركمان سووكتر بووە؛ هه‌روه‌ها گوتیشی: "له هاوكاریی زیانلێكه‌وتووان به‌رده‌وامین".
مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسان، له‌ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوو بارانی له‌م شێوه له پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ نه‌باریووه.
له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانیش، مووسا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، وه‌ك قه‌ره‌بوو و هاریكاریش، ئه‌وه‌ی له دهۆك و زاخۆ کرا، له كه‌م وڵاتی پێشكه‌وتوو له‌كاتی ڕووداوه سرووشتییه‌كان كراوه، كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شوێنه زیانپێگه‌یشتووه‌كان پاككرانه‌وه و زیانلێكه‌وتووانیش له شوێنی سه‌لامه‌ت جێگیركران و دواتر قه‌ره‌بووش كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بۆ هاوكاریی زیانلێكه‌وتووان ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ بوون".
باسی له‌وه‌ش كرد، هاوخه‌میی سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌یی فه‌رمانده مه‌نسوور بارزانی له‌كاتی كاره‌ساته‌كه، دڵنیایی دایه خه‌ڵكه‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌هاوكاریی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك و زاخۆ به‌رده‌وامین.
ڕۆژی سێشەممە، 19-03-2024، لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆک و زاخۆ هەڵسا.
کاریگەریی لافاوەکە زیاتر لەسەر گەڕەکەکانی هشکەڕوو، نەزارکێ و بەڕووشکێی پارێزگای دهۆك هه‌بوو.
بەهۆی لافاوەکەوە، چوار کەس له دهۆك مردن و زیان بە زیاتر لە هەزار خانوو گەیشت و دەیان ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن.