بانگخوازێك منداڵێكی پێنج ساڵی فێر ده‌كات چۆن له‌گه‌ڵ ژنان مامه‌ڵه بكات
هێرشه‌كه‌ی پاریس جێبه‌جێكردنێكی ساده‌ی یاسای شه‌ریعه‌ته
K24 – هه‌ولێر
بانگخوازێك له به‌ریتانیا منداڵێكی پێنج ساڵه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان راده‌هێنێت.
بانگخوازه سه‌له‌فییه‌كه، به‌ناوی ئه‌نجه‌م چۆدهری كه پارێزەریشه، ئاموژگاری منداڵێكی پێنج ساڵه‌ی كردووه، كاتێ كه ژنێك ده‌بینێت، قاچه‌كانی رووتن و ته‌واوی له‌شی دانه‌پۆشیوه، هاوار بكات و پێی بڵێت شه‌رم بكه.
هه‌روه‌ها برایه‌كی 13 ساڵه‌ی ئه‌و منداڵه گوتی مامۆستا پێی گوتووه هێرشه‌كه‌ی پاریس "جێبه‌جێكردنێكی ساده‌ی یاسای شه‌ریعه‌ته".
سێ منداڵی پێنج و 12 و 13 ساڵی و خوشكێكی نۆ ساڵی له‌گه‌ڵ دایكیان كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری بانگخوازی ئیسلامی، به‌ره‌و سوریا چووبوون بۆ ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی "جیهادی جۆن" جه‌ڵادی داعش بگرن. دایكییان هه‌وڵیدا منداڵه‌كانی بۆ سوریا ببه‌ت، به‌ڵام له‌سه‌ر سنووری توركیا گیرابوو.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو، دایكیان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له توركیا بۆ به‌ریتانیا به تۆمه‌تی رفراندنی منداڵان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ حوكم درا. منداڵه‌كانیش بۆ شوێنێ به‌خێوكردنی منداڵان ره‌وانه كران، تا ئه‌وكاته‌ی كه باوكیان دۆزرایه‌وه كه چاوێكی كوێره.
.jpg)
ژنی بانگخوازهكهشی به تۆمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری ژنان بۆ داعش له ژێر لێكوڵینه‌وه دایه.
دادگایه‌كی به‌ریتانیا به ره‌خنه‌گرتن له به‌رپرسانی په‌روه‌رده رایگه‌یاند منداڵی 12 و پێنج ساڵه‌ی ئه‌و ژنه، هیچ كاتێك نه‌چوونه قوتابخانه، به‌ڵكو له لایه‌ن دایكییانه‌وه له ماڵ توندره‌و كراون و له كۆمه‌ڵگه دوورخراون.
دوو منداڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی بێ مۆڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا ره‌وانه كرابوون كه له لایه‌ن ئه‌و بانگخوازه سه‌له‌فییه به‌ڕیوه ده‌برا.
