نێچيرڤان بارزانى و ڕۆمانۆوسكی جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانیی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئاداری 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبينى و نيگهرانيى لايه‌نه‌كان گۆڕييهوه و جه‌ختيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگهريى مافى هه‌مووان كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایشیگه‌یاندووه، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.