توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌رده‌وامی كه‌می منداڵخستنه‌وه تاكو ساڵی 2100، دیمۆگرافیای جیهان ده‌گۆڕێت

K24 – هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێكڕای منداڵخستنه‌وه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1950 له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه‌م بووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
گۆڤاری لانسێت "Lancet" له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تێكڕای منداڵخستنه‌وه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1950 له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه‌م بووه‌ته‌وه.
گۆڤاره‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی له‌دایكبوون له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتووشیه‌تی، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی ڕوودانی گۆڕانێكی قووڵی دیمۆگرافی.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی پێوه‌ره ته‌ندروستییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن (IHME) له زانكۆی واشنتن ئاماده كراوه، تێكڕای منداڵخستنه‌وه له ساڵی 1950 كه 4.84 بووه، تاوه‌كو ساڵی 2021 بۆ 2.23 دابه‌زیوه و ئه‌م دابه‌زینه تاوه‌كو ساڵی 2100 بۆ 1.59 داده‌به‌زێت.
په‌یمانگه‌ی پێوه‌ره ته‌ندروستییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن (IHME) له زانكۆی واشنتن ڕوونی كردووه‌ته‌وه، زۆری جۆره‌كانی نه‌خۆشی و په‌تا و كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نی سایكۆلۆژی و فسیۆلۆژی مرۆڤ هه‌یه، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی منداڵخستنه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
رۆژی 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021، عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه تاوه‌كو یاسایه‌ك له‌باره‌ی دیاریكردنی ژماره‌ی منداڵ و رێكخستنی خێزان ده‌ربكات، به‌ڵكو هه‌ر خێزانێك ئازاده چه‌ند منداڵ ده‌خاته‌وه.
هینداوی راشیگه‌یاند، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق رێگه به‌وه نادات ژماری منداڵ بۆ هه‌ر خێزانێك دیاری بكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خێزان، له‌وانه، ماوه‌دان له نێوان له‌دایكبوونی منداڵان، یاخوود هاندانی خه‌ڵك بۆ كه‌متر وه‌چه خستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان ژیانێكی ئاسووده‌یان بۆ دابین بكرێت.