په‌رله‌مانى ئێران سێ شارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كاته‌ دوو بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن

بە بڕیاری پەرله‌مانی ئێران، بازنەی هەڵبژاردنی هەرسێ شاری میاندواو، تیکاب و سایین‌ قەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتە دوو بازنەی جیاوازی هەڵبژاردن.

K24 – هه‌ولێر:

بە بڕیاری پەرله‌مانی ئێران، بازنەی هەڵبژاردنی هەرسێ شاری میاندواو، تیکاب و سایین‌ قەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتە دوو بازنەی جیاوازی هەڵبژاردن.

بە گوێرەی  پڕۆژە یاسایەک کە رۆژی چوارشەممە و بە دەنگی 124 ئەندام پەرله‌مان  پەسند کرا، لەمەودوا شاری میاندواو و شارۆچکە و گوندەکانی سەر بەو شارە دەکرێنە یەک بازنەی هەڵبژاردن و هەردوو شاری تیکاب و سایین قەڵاش دەکرێنە بازنەیەکی ديكه‌ی هەڵبژاردن و هەرکام لەو دوو بازنەیەش یەک نوێنەریان لە پەرله‌مانی ئێراندا دەبێت.

پێشتر ئەو سێ شارەی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەک بازنەی هەڵبژاردن بوون و خاوەنی دوو نوێنەر بوون لە پەرله‌مانی ئێران.