هاوكارى سهربازى رووسيا و ئێران پێگهى تاران قايمتر دهكات
بەكارھێنانی فڕۆكەخانەی سەربازی نۆژەی ھەمەدان، لە لایەن رووسیاوە، كاردانەوەی جیاوازی لە ناوخۆی ئێراندا لێكەوتووهتەوە
K24 – ههولێر:
بەكارھێنانی فڕۆكەخانەی سەربازی نۆژەی ھەمەدان، لە لایەن رووسیاوە، كاردانەوەی جیاوازی لە ناوخۆی ئێراندا لێكەوتووهتەوە، بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران، بە پێشێلكردنی یاسای بنەڕەتی وڵاتەكەیانی دەزانن و بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن: ئەو پرسە بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژییە ھاوبەشەكانیانە لەگەڵ رووسیا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا.
پرسى فڕۆكە شەڕكەرهكانی رووسیا لە نۆژەوە تا حەلەب، گەیشتە پەرلەمانی ئێران و مشتومڕی توندی ئەندامانی پەرلەمانی لێكەوتەوە. بەپێی مادەی 146ی یاسای بنەڕەتی ئێران، جێگیربوون و دانانی ھەر بنكەیەكی سەربازیی بیانی لە ئێران ھەرچەندە ئاشتیخوازانەش بێت، قەدەغەیە.
ئەو مادەیەی كە حيشمەتوڵڵا فەلاحەتپیشە، نوێنەری خەڵكی داڵاھۆی كرماشان لە پەرلەمانی ئێران، خستیە بەردەم سەرۆكی پەرلەمان و بە توندی رەخنەی لەو بڕیارە گرت، ئەو دەڵێت، ئەو شەڕە تەنیا لە سووریا نییە و وڵاتانی دیكەش دەگرێتەوە.
كەمكردنەوەی 1300 كیلۆمەتر بۆ فڕۆكە رووسییەكان لە پێكانی ئامانجەكانیان لە سووریا، ئەو پاساوەیە كە رووسیا پێداگری لەسەر دەكات، بۆ ئێرانیش پشتیوانی ھاوبەشی قایمتری ئێران و رووسیایە لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا و دەسەڵاتەكەی و وەك خۆشیان دەڵێن، ھەوڵێكە بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژییە ھاوبەشەكانیان.