نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌رى تايبهتىی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە (4ـی ئاداری 2024) ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جینين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبهتىی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر تێبينيى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنيابوون له به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و له‌م باره‌وه بيروڕايان گۆڕييهوه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر، بەغدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چارهكردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.