هادی عامری: ده‌بێت یه‌كسانیی له پرسی دابه‌شكردنی مووچه له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌بێت
K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مەنتیق و دانایی پێمان دەڵێت جگە لە لێگەیشتن هیچ چارەیەکی دیکە نییە. هه‌روه‌ها گوتیشی: " ده‌بێت یه‌كسانی له پرسی دابه‌شكردنی مووچه له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌بێت".
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە گوتارێکدا لە سەنتەری ڕافیدەین ڕایگەیاند، لەنێوان پێکهاتە سیاسییەکانی شیعە، سووننە و کورد پێویستە لێکگەیشتن هەبێت، چونکە مەنتیق و دانایی پێمان دەڵێت جگە لە لێکگەیشتن هیچ چارەیەکی دیکە نییە.
ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە سەقامگیریی سیاسی دەتوانێت دۆخی تائیفی و ئتنیکی لە عێراق تێپەڕێنێت.
عامری هه‌روه‌ها گوتی: "پێویستە سەقامگیریی سیاسی هەبێت، چونکە سەقامگیریی سیاسی دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی دۆخی تائیفی سیاسی، هەروەها پرسی ئتنیکی تێدەپەڕێنێت".
ده‌شڵێت: "پێویستە لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکانی شیعە، سووننە و کورد دا هەبێت، ئاساییە کێبڕكێ لە بەرنامەی کاریاندا هەبێت، بەڵام بەپێچەوانەکەی نا، ئێستا لەنێوان پێکهاتە سیاسییەکانی عێراقدا جگە لەوەی کە دەبێت لێکگەیشتن هەبێت، چ چارەیەکی دیکە هەیە؟ بێگومان لۆژیك و دانایی وامان پێ دەڵێت جگە لە لێکگەیشتن هیچ بوارێکی دیکە نییە".
هه‌روه‌ها گوتی: "شه‌ڕ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ڕوونادات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، ڕه‌تی شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كورده‌كان زیره‌كن، ئه‌وان ده‌زانن چۆن خۆیان له سزا و ڕێككاره‌كانی به‌غدا دووربخه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها سوودێكی زۆر گه‌وره‌یان له‌مه بینیووه".
ده‌شڵێت: "ده‌بێت یه‌كسانی هه‌بێت له پرسی دابه‌شكردنی مووچه له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له به‌سره هه‌یه، ده‌بێت هه‌مان شت له كوردستانیش هه‌بێت".