بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی نەخۆشی ئاوڵە تەواوی قوتابیانیی عێراق ڤاکسین دەکرێن

هەڵمەتی ڤاکسین کردنی منداڵان
هەڵمەتی ڤاکسین کردنی منداڵان

K24 - هەولێر

بەهۆی بڵاوبووەنەوەی نەخۆشیی ئاوڵە و ترس لە تەشەنەکردنی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتیی و منداڵانی باخچەکان ڤاکسین بکات.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە 14ی ئەم مانگەوە هەڵمەتێکی نیشتمانیی 10 ڕۆژە بۆ ڤاکسین کردنی سەرجەم قوتابیان بنەڕەتیی و باخچەی منداڵان بەبێ جیاوازی ڤاکسین دەکەن.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لە تەواوی پارێزگاکان عێراق نەخۆشیی ئاوڵە لە نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی لە مانگی رابردووەوە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە قوتابخانەکان خێراتربووە، بەهۆی ئەوەی نەخۆشییە گواستراوەیە، بڕیاریشە لەو هەڵمەتە گشتگیرەی ڤاکسین کردنی منداڵاندا نزیکەی هەشت ملیۆن قوتابی قۆناغی بنەڕەتی بگرێتەوە.