لویس ساکۆ: هه‌ڵوێستی به‌رگریكارانه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان له‌بیر ناكه‌ین

K24 – هەولێر:
پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌بیر ناكه‌ن؛ ده‌شڵێت، كورسیی كۆتاكان ڕفێندراوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام به‌رگریی له مافی پێكهاته‌كان كردووه و هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌می له به‌رامبه‌ریاندا نه‌كردووه، بۆیه هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌بیر ناكه‌ن.
کاردیناڵ لویس ساکۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌رامبه‌ر به كۆتا و پێكهاته‌كان ده‌مێننه‌وه، به‌تایبه‌ت كه داكۆكی له كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان هه‌روه‌ها هیوای خواست عێراق ڕۆڵه‌كانی له ئامێز بگرێت نه‌ك سته‌میان به‌رامبه‌ر بكات.
ساكۆ هه‌روه‌ها گوتی "زۆر سوپاسگوزاری ئەو لە خۆگرتنەی گەرمەین لە هەرێمی کوردستان پێشکەشی تەواوی پێکهاتەکان کراوە، وەک کریستیان هەست دەکەیەن؛ ئێرە ماڵی خۆمانە و خەڵکی ئەم ناوچەیەن، لێرە خاوەنی شکۆ و ئازادیی خۆمانین، کولتووری خۆمان دەپارێزین، ئەمە گوڵێکە بە جەستەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە، نەوەک دڕکێک وەک ئەوەی هەندێک کەس بیری لێ دەکەنەوە."
پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان ڕایشیگه‌یاند "هیوادارین لایەنی فیدراڵیش سوود لەم ئەزموونە وەربگرێت و زیاتر بکرێتەوە، ڕۆڵەکانی خۆی لە ئامێز بگرێت، نەک دووچاری کۆچی زۆرەملێیان بکاتەوە، ستەمیان لێ بکات و وەدەریان بنێت، بەڕاستی ئێمە ئازارێکی زۆر بەدەست ئەم بابەتەوە دەکێشین."
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سەرۆک بارزانی هەرگیز کەمتەرخەمی لەگەڵدا نەکردوون، بەتایبەتی لە کاتی کۆچپێکردنی داعش بۆ کریستیانەکان و کشانەوەی مەڕسوومی کۆماری، به‌شێوه‌یه‌ك قسەگەلێکی کرد هەمیشە لە یادگەی کریستیانەکاندا دەمێننەوە و "بیرمان ناچێت کاتێک گوتی ئێمە بەیەکەوە دەژین و بەیەکەوەش دەمرین." ئەمە قسەیەکە ئێمە نایبیستین، قسەیەکە لە زێڕ.
له‌تیف ڕه‌شید، سەرۆککۆماری عێراق مانگی تەممووزی 2023، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەرسوومێکی دا، کە پاتریارک لویس ساکۆ وەک سەرۆکی کەنیسەی کریستیان لە عێراق ناساندبوو، هەرچەندە ڕووداوەکەی ساکۆ لە زۆرێک لە ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاو بووەوە، بەڵام لەتیف ڕەشید پێداگریی لە سەرهەڵوێستەکەی کرد.
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، لە مانگی تەممووزدا، فەرمانی بانگهێشتکردنی ساکۆی بە تۆمەتی سووکایەتیکردن و جنێودان و ناوزڕاندن دەرکرد، ئەمەیش بە پشتبەستن بە داوایەکی یاسایی کە لە لایەن پارێزەرێکی سەر بە میلیشیای بابلیۆن، کە بەشێکە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و ڕەیان کلدانی سەرۆکایەتیی دەکات، تۆمار کرابوو ، دواتر ساکۆ بەغدای بەجێ هێشت و هاتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.