ڤلادیمێر پوتن: ئامانجی هێرشەکەی مۆسکۆ تێکدانی یەکگرتوویی رووسیا بوو
K24 – هەولێر:
سەرۆکی رووسیا جەختیکردەوە، ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مۆسکۆ تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی رووسیا بووە.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، رووسیا نمونەیەکی ناوازەی پێکەوەژیان و یەکگرتووی ئاینی و باوەڕ و نەتەوەکانە، بۆیە ناکرێت لەلایەن بناژۆخوازە ئیسلامییەکانەوە بکرێتە ئامانج، بەڵکو ئامانجی سەرەکی هێرشە تیرۆریستییەکە تێکدانی یەکگرتوویی رووسیابووە.
پوتن گوتیشی: "یەکێتی فرە نەتەوەیی رووسیا سەرەکیترین و سەرەتاییترین بنەمای سەرکەوتنی ئێمەیە. بێگومان و بە پشتبەستن بەو دەرئەنجامانەی لێکۆڵینەوەکان پیشانی دەدەن، هەموو هۆکارێکمان هەیە بۆ ئەوەی بڵێین ئامانجی سەرەکی هێرشە تیرۆریستییە ترسناکەکەی سەر مۆسکۆ تێکدانی یەکگرتوویی ئێمەیە. هیچ ئامانجێکی دیکە بەدیناکرێت و بوونی نییە. چونکە بێگومان ناکرێت رووسیا لەلایەن بناژۆخوازە ئیسلامییەکان هێرشی تیرۆریستی بکرێتە سەر. وڵاتەکەمان نموونەیەکی ناوازەی پێکەوەژیان و یەکگرتوویی ئایینی و باوەڕ و نەتەوەکانە."
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت.
رۆژی دواتریش لیژنهی لێكۆڵینهوه له هێرشهكهی رووسیا رایگهیاند، ژمارهی قوربانییانی هێرشه چهكدارییهكهی رووسیا، گهیشته 143 كهس و 107 کەسی دیکەش برینداربوون.