عهبادی داوای راگرتنی پێشڕهوییهكانی پێشمهرگه دهكات
بهرپرسێكی باڵای یهكێتی-یش ئهو داوایهی عهبادی به "قسهی قهڵهو" دهزانێت
K24 - ههولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: دەبێت عەبادی بزانێت موسڵ بۆ کورد گرنگە، چونکە ئەو پارێزگایە وەك ئەنبار و شوێنەکانی دیکە نيیە, ئەو لێدوانەش بە قسەی قەڵەو دەزانێت.
ئێستا پێشمەرگە کەمتر لە 30 کیلۆمەتر لە موسڵ نزیکە و سوپای عێراقیش هێشتا پێی نەناوەتە خاکی ئەو پارێزگایە بەهەموو تواناشیەوە گەیارەی پێ کۆنترۆڵ ناکرێت, سەرۆکی هێزە چەکدارەکانیشی داوای وەستاندنی پێشرەویەکانی پێشمەرگە دەکات.
لایەنە سیاسییەکان وەڵامی عەبادی دەدەنەوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەم لێدوانەی حەیدەر عەبادی بە قسەی قەڵەو دەزانێت و دەشڵێت موسڵ بۆ کورد گرنگە، دەشڵێت لە چوارچێوەی رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان بەشداری شەڕی ئازادکردنی موسڵ دەکەین.
پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە گەمارۆی موسڵی داوە, بەقسەی بەرپرسی میحوەری خازر لێدوانەکەی عەبادی بۆ ئەوان بایەخی نییە و پێشمەرگە تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەی كريستيان نشینەکان کۆنترۆڵ دەکاتەوە و لەو ناوچانەش ناکشێنەوە.
لەگەڵ پێشرەوییەکانی پێشمەرگە بەرپرسانی عێراق کە بۆ رووبەرووبونەوەی داعش وەك پێشمەرگەیان پێناكرێت دژی پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە دەوەستنەوە, ئەمەش لە کاتێکدایە كە سەرکردایەتی سیاسی کورد بڕیاری داوە تەواوی ئەو سنوورانەی کوردستان لە داعش پاک بکاتەوە و پێشمەرگەکانیش دەڵێن ئێمە بەخوێن سنوورەکان لە داعش پاک دەکەینەوە و کەسیش بۆی نیيە داوای چۆڵکردنی خاكی خۆمان لێ بکات.