حه‌یده‌ر لامی سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌بێ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌نگاو ناچینه پێش

K24 – هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سیاسی رێك‌وپێك له‌ژێر سایه‌تی ده‌ستووری عێراقدا بێت، پرۆسه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری وڵات. گوتیشی: " به‌بێ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌نگاو ناچینه پێش".
شێخ حەیدەر لامی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی سه‌ره‌كی و ناوچه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی عێراقه، قسه‌یه‌كیش هه‌یه ده‌گوترێت، ئه‌گه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته باش بێت، ته‌واوی جه‌سته باشی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لامی هه‌روه‌ها گوتیشی: "پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ره‌و به‌هێزی و سه‌قامگیری ده‌چێت".
ده‌شڵێت: "هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان پێكه‌وه هاوشانی یه‌كتر كاریان بۆ رووخاندنی رژێمی سه‌دام كردووه، هاوشێوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان".
حه‌یده‌ر لامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوونی نییه، چونكه پێشتر پێكه‌وه كارمان بۆ پێكهێنانی عێراق كردووه، به‌ڵام ره‌نگه كێشه و هه‌ڵه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا هه‌بێت.
ده‌شڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به تێگه‌یشتنی نوێوه هاتووه‌ته پێش، چونكه پێیوایه به‌بێ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌نگاو ناچینه پێش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، سه‌قامگیری هه‌موو عێراقه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه دیدگای باش بۆ سه‌قامگیری عێراق هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانن.