تویته‌ر ئه‌ژماری تایبه‌تی بانگخوازێكی ئیسلامی ده‌سڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له كۆتاییدا، ئه‌ژماری تایبه‌تی بانگخوازێكی ئیسلامی سڕییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا بۆ ماوه‌ی ساڵێكه دوای سڕینه‌وه‌ی ئه‌ژماری تویته‌ری ئه‌و بانگخوازه ده‌كه‌ن كه به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی داعش بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ حوكمی زیندانیكردن بسه‌ردا سه‌پێنراوه.
تویته‌ر پێشتر داواكاری به‌رپرسانی بریتانیا ره‌ت كردبووه‌وه.
ئه‌نجه‌م چۆدهری رۆژانه چه‌ندین كۆمێنت بۆ هاندانی توندوتیژی و رادیكالیزه‌كردنی خه‌ڵك بڵاو ده‌كرده‌وه كه 32 هه‌زار لایه‌نگری له تویته‌ر هه‌یه.
ئه‌و بانگخواره پێشتر ئامۆژگاری منداڵێكی پێنج ساڵان كردبوو كه له كاتی دیتنی هه‌ر ژنێك به قاچی رووت یان جلوبه‌رگی دانه‌پۆشراوه، پێی بڵێت شه‌رم بكه.
هه‌رچه‌نده تویتر پاش ساڵێك ئه‌ژماری ئه‌و بانگخوازه سڕییه‌وه، به‌ڵام هێشتا یۆتیوب داواكاری سڕینه‌وه‌ی ڤیدیۆوه‌كانی ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه پۆلیس پێی وایه له قسه‌كانیدا به هاندانی توندوتیژی پشتگیری له داعش ده‌كات.
وته‌بێژێكی یۆتیوب رایگه‌یاند هه‌ندێ له ڤیدیۆوه‌كانی سڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه هیچ مه‌ترسییه‌كییان نییه بۆ هاندانی توندوتیژی.