سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی کوردستان پشووی فەرمییە
K24- هەولێر
سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمیی ڕاگەیەندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی نیسانی 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە، 9ــی نیسان، بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشوو دەبێت.
لە ڕۆژی 9ــی نیسانی 2003 دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا و عێراق ڕزگار کرا، بەوەش 21 ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادیی عێراقدا تێدەپەڕێت.