له غازی عه‌نتاب هێرش ده‌كرێته سه‌ر گه‌شتیاران
به گوتنی كافر و بی ئه‌خلاق سووكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
له شه‌قامێكی شاری غازی عه‌نتاب هێرش ده‌كرێته سه‌ر گه‌شتیارانی چینی و به كافر و بێ ئه‌خلاق و به مه‌سیحی كردنی موسڵمانان سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن.
له ڤیدیۆوهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتی كه گه‌شتیارانی چینیله پاسێك داده‌به‌زن، هاووڵاتییه‌كی به ته‌مه‌ن به رێشێكی سپی و درێژه‌وه كه كلاوێكی ئاینی له‌سه‌ر داناوه، به پشتیگیری هه‌ندێ گه‌نج به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌وه و به‌سه‌ریان هاوار ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ئێوه كافرن برۆنه ده‌ره‌وه، لێره به داوای چی ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت موسڵمانان بكه‌نه مه‌سیحی، بێ باوه‌ران.
گه‌نجێكی تر پێیان ده‌ڵێت كافرانی كوڕی كافر.
گه‌شتیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئارامی له شوێنه‌كه دوور بكه‌نه‌وه‌و به‌ڵام هێرشكاره‌كان به‌دوایان كه‌وتوون و وازیان لێ ناهێنن.
پێره‌مێرده‌كه به هه‌ڵگرتی گسكه داری پاككهرهوانی سه‌ر شه‌قام هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانیان ده‌كات.
له وه‌ڵامی ژنێكی شاره‌كه كه ناڕازیبوونی خۆی پیشان ده‌دات، پێی ده‌ڵێت به تۆ چی.