سوودان.. 1.8 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ و 6.7 ملیۆنی دیكه‌ش ئاواره‌ی نێوخۆیی بوونه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژانه به‌رده‌وام خه‌ڵك له سوودان ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه به‌جێده‌هێڵن.
ئۆلگا سارادۆ موور گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر جه‌نگی ناوخۆیی سوودان، به‌رده‌وام خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن، كه تاكو ئێستا 1.8 ملیۆن سوودانی به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێیان له ترسی ئاڵۆزییه‌كان ئاواره بوونه و هه‌روه‌ها 6.7 ملیۆن كه‌سی دیكه ئاواره‌ی ناوخۆ بوونه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت، شه‌ڕی ناوخۆی سوودان ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی وێران كردووه، به‌رده‌وام له‌نێو كه‌شی ترس و جه‌نگدان، جیا له‌وه‌ش خه‌ڵكی سوودانی تووشی توندوتیژی سێكسی و بۆردومانی هه‌ره‌مه‌كی ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوودانی به ته‌واوه‌تی وێران بووه، بێ ئه‌ندازیار، بیناساز، پزیشك، مامۆستا و قوتابی ماوه‌ته‌وه.
له 15ـی نیسانی ساڵی 2023ـه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆزی له سوودان له نێوان هێزه‌كانی عه‌بدولفه‌تاح بورهان و هێزه‌كانی پاڵپشتی خێرا ده‌ستی پێكرد، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كاره‌ساتی مرۆیی و كوژرانی هه‌زاران كه‌س و بێ نان و ئاو بوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.
جگله له‌وه‌ش ملیۆنه‌ها سوودانیش ئاواره‌ی ده‌ره‌وه و ناوخۆ بوونه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كان 25 ملیۆن كه‌س له سووان پێویستیان به هاوكاری مرۆییه، جگه له‌وه‌ش 18 ملیۆن سوودانی ئاسایشی خۆراكیان كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. (هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كردووه).