وەزارەتی پەروەردە گشت ناوەندەکانی حکوومەتی و ناحکوومەتی ئاگادار دەکاتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی پەروەردە ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گشت ناوەندەکانی خوێندن سبەی یەکشەممە، خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە جینۆسایدانی گەلی کورد دەوەستن.
ئەمڕۆ شەممە، 13ـی نیسانی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەرەدەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 14ـی نیسنای 2024، بۆ وەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن.
وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاند دەبێت مامۆستاین دوای وەستانی ئەو یەک خولەکە، باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بکەن.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال به هەشت قۆناغی جیاواز ئه‌نجامدرا و له ساڵی 1986 ده‌ستیپێكرد و تا ساڵی 1989 به‌رده‌وام بوو.
له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن بزر كران.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، كه به عه‌لی كیمیاوی ناسرابوو، ئامۆزای سه‌دام حوسێنی سه‌ركۆماری ئەوسای عێراق، ئەو کات ئه‌مینداری نهێنیی نووسینگه‌ی باكووری حزبی به‌عس و سه‌ركردایه‌تیی شاڵاوەکانی ئه‌نفال کوردی کرد، هەرەوها سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی عێراق سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی پڕۆسه‌كه بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال له لالەیەن هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌كی کەرکووک و پێنجی هه‌ولێر، هێزێكی تایبه‌ت له گاردی كۆماری و جه‌یشی شه‌عبی و به‌شێك له فه‌وجه‌كانی به‌ناو به‌رگری نیشتمانییه‌وه جێبەجێ کران.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 24ی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 سزای له سێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رپه‌رشیتاری پرۆسه‌ی ئه‌نفال و سوڵتان هاشم تائی، وه‌زیری به‌رگری و حوسێن ڕه‌شید تكریتی، جێگری سوپاسالاری ئه‌وكاتی عێراق سەپاند.
سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له تاوانباران سابر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازی و فه‌رحان موتڵه‌گ جبووری به‌شدار له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا دەرکرد.
هەروەها بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ تاهر تۆفیق عانی، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا دەرکرد لەبەر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلان له تاوانی ئه‌نفال.