دانیال هه‌گاری: ئێران بە 200 درۆن و مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
دانیال هه‌گاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران بە ده‌یان مووشه‌ك و درۆنه هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و وڵاته پووچه‌ڵكرانه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، تاكو ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران 200 درۆن و مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه.
درەنگانی شەوی شەممە، 13-04-2024، نزیکەی کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسدارانە کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی هێرشەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە و دەڵێت، ناویان لە ئۆپەڕاسیۆنەکە ناوە "بەڵێنی ڕاستەقینە".