له‌سه‌ر داوای ئیسرائیل ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل به په‌له كۆ ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 14ـی نیسانی 2024) له‌سه‌ر داوای ئیسرائیل ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه.
درەنگانی شەوی شەممە، 13-04-2024، نزیکەی کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسدارانە کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی هێرشەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە و دەڵێت، ناویان لە ئۆپەراسیۆنەکە ناوە "بەڵێنی ڕاستەقینە".