گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: ئێران و حه‌ماس ده‌یانه‌وێت ئاگر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه‌وه‌

K24 - هەولێر:

دانیال هاگاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران و حه‌ماس ده‌یانه‌وێت ئاگر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ راشیگه‌یاند، ئێران مه‌ترسییه‌ بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ده‌شڵێت، ئێران له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی غه‌ززه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات ئاڵۆزییه‌كان فراوانتربكات.