حوسێن عه‌للاوی راوێژكاری سوودانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی عێراقه
K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتن به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوورییه.
حوسێن عه‌للاوی، راوێژكاری سوودانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی عێراقه و سوودانی ده‌یه‌وێت ژێرخانی ده‌وڵه‌ت ژێرخانێكی به‌هێز بێت.
هه‌روه‌ها عه‌للاوی گوتی: "حكوومه‌تی سوودانی چاكسازی دارایی و ئابووری كردووه".
ده‌شڵێت: "كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان خواستیان بۆ كاركردن له عێراق هه‌یه".
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمریكا دەبێت.