له توركیا ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر منداڵێكی نۆ مانگه‌ی ئاواره‌ی سوریا
هه‌ڕه‌شه له‌و رۆژنامه‌نووسه كراوه، كه هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی ئیسلاحییه له پارێزگای غازی عه‌نتاب ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر منداڵێكی نۆ مانگه‌ی ئاواره‌ی سوریا.
رۆژنانه‌ی بیرگوون هه‌واڵی ده‌ستدریژی بۆ سه‌ر كچه منداڵێكی نۆ مانگه‌ی ئاواره‌ی سوریا له ناوچه‌ی ئیسلاحییه‌ی پاریزگای غازی عه‌نتاب بڵاو كرده‌وه.
خێزانێكی ئاواره‌ی سوریا كه له غازی عه‌نتاب نیشته‌جێ بووه، له كاتی كاركردنیان له كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵ، ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵه نۆ مانگهگهیان. دایكی ئه‌و منداڵه له كاتی كاركردندا، منداڵه‌كه‌ی له‌ژیر خێوه‌تێك دانابوو، به‌ڵام كاتێ كه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌چێت، به‌ره‌وڕووی وێنه‌یه‌كی وه‌حشه‌تناك ده‌بێته‌وه، ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵه‌كه‌ی و به په‌له ده‌بات بۆ نه‌خۆشخانه كه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ وه‌رگیراوه.
پۆلیس و جه‌نده‌رمه‌ی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره قیزه‌ونه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له پارێزگای عه‌نتاب، ده‌یان ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵانی ئاواره‌ی سوریا له ماوه‌كانی رابردوو تۆمار كراوه.

رۆژنامه‌نووس حوسێن شیمشه‌ك به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه
له لایه‌كی تره‌وه، هه‌ندێ كه‌س له تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌و رۆژنامه‌نووسه كردووه، كه هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه.
رۆژنامه‌نووس حوسێن شیشمهك بووه ئامانجی هه‌ندێ كه‌س كه سیمبۆله‌كانی تورك له‌جیاتی وێنه‌ی خۆیان داناوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كه‌ن و به ئه‌ندامه‌تی په‌كه‌كه‌و خیانه‌تكردن تۆمه‌تبار كراوه و یه‌كێك ده‌ڵێت: "شیشمهك گیراوه و هیوای ده‌خوازێت سزای سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه و به سێداره بتوپێنرێت".


هه‌ندێ له‌و هه‌ڕه‌شانه كه له رۆژنامه‌نووسه‌كه كراون
رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی رابردوو وێنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ندێ گه‌شتیاری كۆریای باشوور له شاری عه‌نتاب بڵاو ببووه، كه پێرمێردێك به هاوكاری هه‌ندێ گه‌نج سووكایه‌تی به گه‌شتیاران ده‌كات و جنێویان پێ ده‌دات.
ڤیدیۆی هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیاران له غازی عه‌نتاب ببینه: