ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران زیادی نەكردووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی ئێران لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئاستی ھەناردەی نەوتی خاو، بە بەراورد بە مانگی رابردوو گۆڕانكاری زیادبوونی  بەسەردا نەھاتووە.

وەزارەتی نەوتی ئێران لەراپۆرتی ئەم مانگەیدا بڵاویكردەوە، پێشبینیمان كردبوو لەم مانگەدا ئاستی بەرھەمێھانی نەوت بەرزبێتەوە، بەڵام دەركەوت ئاستەكە وەك مانگی پێشووە و رۆژانە 3 ملیۆن و 610 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمھێنراوە.

راپۆرتەكه‌ی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئێران ھەوڵیدا لەچوارچێوەی ھەڵگرتنی ئابڵوقە ئابوورییەكانی سەری، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و پشكی خۆی لەبازاڕی نەوت بەدەست بھێنێتەوە و بەردوامیشە لەبەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوتی بۆ سەرووی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.