مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لە كۆبوونەوەدایە

K24 – سلێمانی

بە مەبەستی تاوێكردنی چەند پرسێكی ناوخۆی یەكێتی و ھەرێمی كوردستان مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدایە.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بەپێی زانیارییەكان تەوەرەكانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بریتین لە ئاڵۆگۆڕی پۆستی ئاسایشی گەرمیان، پێكھێنانی ئەنجوومەنی سیاسی لە بەغدا و پشكی كورد لەو ئەنجوومەنە بۆ بەڕێوەبردنی عێراق، یەكگرتووی كورد لەبەردەم ئەگەرەكانی رێككەوتنی رووسیا و توركیا و سووریا و كاریگەرییەكانی لەسەر ھەرێمی كوردستان، ھەروەھا مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەی داھاتوو لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەكان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لە سنووری ئیدارەی سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەرین تاوتوێ دەكات".