پشتیوان سادق: یەکێک لەشانازییە دێرینەکانی وڵاتە شیرینەکەمان، بوونی گیانی تەبایی نێوان ئایین و پێکھاتەکانه
K24 - هەولێر:
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان، دكتۆر پشتیوان سادق، وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، له بهشێكیدا هاتووه: یەکێک لەشانازییە دێرینەکانی وڵاتە شیرینەکەمان، بوونی سروشتی جوان و تابلۆی ھەمەڕەنگی پێکەوەیی و گیانی تەبایی نێوان ئایین و پێکھاتەکانه.
دهقی پهیامهكهی وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی ڕوحانی و خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین ھاتنی جەژنتان ببێتە مایەی خۆشی و کامەرانیی بۆ ئێوە و خێزانە بەڕێزەکانتان.
یەکێک لە شانازییە دێرینەکانی وڵاتە شیرینەکەمان، بوونی سروشتی جوان و تابلۆی ھەمەڕەنگی پێکەوەیی و گیانی تەبایی نێوان ئایین و پێکھاتەکانی کوردستانە، کە بووهته ھێمای پرشنگدار بۆ خەڵکە سەربەرزەکەی، حکوومەتی کوردستان بە ئەوپەڕی توانایەوە داکۆکی لەماف و ژیان و پاراستنی سەرجەم ئایین و پێکھاتەکان دەکات، لەم وڵاتەدا مێژووی ھاوبەش و شارستانیەت و خەباتی دێرین، پێکەوە ھەمووان کۆدەکاتەوە.
بۆیە ھەموو پێکھاتە و ئایینەکان بۆ کوردستان و کوردستانیش بۆ ھەمووانە.
جەژنتان پیرۆز بێت
دكتۆر پشتیوان سادق
وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی