ژماره‌يه‌ك ئابووريناسى ئێران داوای بە ره‌سمى ناسینی دەستگێڕه‌كان دەکەن

لە ئێران بە هۆی زۆربوونی دانیشتووان و بێکاری، ده‌ستگێڕى لە بازاڕەکان بووەتە دیاردەیەکی بەرچاو و 10 ئابوورناسی ئەو وڵاتەش داوا دەکەن ئه‌و پيشه‌يه‌ بە فەرمی بناسرێت و دەستگێڕه‌كان لە ناو تاراندا رێکبخرێن.

K24 – هه‌ولێر:

10 ئابووریناسی ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ شارەداری شاری تاران نووسیویانە، لە کاتێکدا زۆربەی کارگەکانی ئێران بە هۆی داتەپینی ئابوورییەوە داخراون، بەشێک لە هاووڵاتییان و خێزانەکان بێکاربوونە و روویان کردووەتە پيشه‌ى ده‌ستگێڕى و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان و بەرهەمە دەستسازەکان و شتی دیکە دەفرۆشن.

لە پایتەخت و شارە گەوەرەکانی ئێران بە هەزاران ئافرەت و پیاو بە هۆی فرۆشتنی کاڵاکان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکاندا بەڕێوە دەچن. هێزی ئینتزامی و کارمەندانی شارەوانی هێرش دەکەنە سەر ئەو ده‌ستگێڕانه‌ و لە ماوەی رابردوودا تێهکەڵچوونی کارمەندانی حکوومەت و ده‌ستگێڕه‌كان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.