ئێران سيستمى به‌رگرى ئێس 300ى درووستكرد

وەزیری بەرگری ئێران حوسێن ده‌ھقان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، سیستمی رادار و سەكۆی ھاویشتنی مووشەكی باوەڕ 373 درووست كراوە كە ھەموو تواناكانی مووشەكی ئێس 300ی رووسی ھەیە.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری بەرگری ئێران حوسێن ده‌ھقان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، سیستمی رادار و سەكۆی ھاویشتنی مووشەكی باوەڕ 373 درووست كراوە كە ھەموو تواناكانی مووشەكی ئێس 300ی رووسی ھەیە.

گوتیشی: تواناكانمان گەیشتوونەتە ئاستێكی باش بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەكانی تفەنگ لە ناوخۆی ئێران.

ده‌ھقان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پرسی كڕینی مووشەكی ئێس 400 لە رووسیا تا ئێستا لە ئارادا نەبووە و ھەربۆیە پێداگری ئێمەش لەسەر كڕینی مووشەكی ئێس 300 لە رووسیا هەبوو.

ئێران لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا ئێستاش لەسەر پرسی كڕینی مووشەك و چالاكی مووشەكی گەمارۆی لەسەرە.