ئێران رەتیكردەوە زاغری به كهفالهت بهربدات
كەمپەینی ئازادی نازەنین زاغری رایگەیاندـ دادگای ئینقلابی تاران رەتیكردەوە به كهفالهت نازەنین زاغری ئازاد بكات.
K24 – ههولێر:
كەمپەینی ئازادی نازەنین زاغری رایگەیاندـ دادگای ئینقلابی تاران رەتیكردەوە به كهفالهت نازەنین زاغری ئازاد بكات.
زاغری ھاووڵاتی بەریتانیایە و بە رەچەڵەک ئێرانییە و فەرمانبەری دامەزراوەی تامسۆنی سەر بە ھەواڵدەری رۆیتەرزە و مانگی نیسانی رابردوو لە كاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا لە فڕۆكەخانە دەستبەسەر كرا.
تا ئێستا ھەوڵەكانی بنەماڵە و پارێزەری زاغری بۆ ئازادكردنی بێ ئەنجام ماونەتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتریش دادگا رێگەی نەدا زاغری، كچە تەمەن دوو ساڵەكەی ببینێت.
ھەفتەی رابردوو ھاڤینگتۆن پۆست بڵاویكردەوە، ژمارەی ھاووڵاتییە بیانییە دەستگیركراوەكان لە زیندانەكانی ئێراندا بەرەو زیادبوون دەچێت.