ئاگر دارستانهكانى رۆژههڵاتى كوردستان لهناو دهبات
یانەی ھەواڵدەرانی ئێران بڵاویكردەوە شەوی رابردوو لە ناوچەی قوڕوە لە پارێزگای سنە جارێكی دیكە ئاگر كەوتنەوە روویدا و بەیانی ئەمڕۆ توانرا بە یارمەتی ھاووڵاتییان و ژینگە پارێزان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكرێت.
K24 – ههولێر:
یانەی ھەواڵدەرانی ئێران بڵاویكردەوە شەوی رابردوو لە ناوچەی قوڕوە لە پارێزگای سنە جارێكی دیكە ئاگر كەوتنەوە روویدا و بەیانی ئەمڕۆ توانرا بە یارمەتی ھاووڵاتییان و ژینگە پارێزان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكرێت.
ئەوە دووەمجارە لە ماوەی ئەمساڵدا لەو ناوچەیە ئاگر كەوتنەوە رووبدات و تا ئێستا زیاتر لە 30 ھێكتار زەوی و دارستانەكانی ئەو ناوچەیە سووتاون.
رۆژی دووشەمەی رابردووش ئاگرێکی گەورە لە دارستانەكانی دەرەوەران و ھەنجیرانی مەریوان سەریهەڵدا و دوای چەند رۆژێک بە یارمەتی ژینگە پارێزان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان كۆنتڕۆڵكرا و بەشێكی زۆر لە دارستانەكان سووتان.
ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بووەتە دیاردە و تا ئێستا بە سەدان ھێكتار لە دارستانە سروشتییەكانی رۆژھەڵات سووتاون.