53 نوسینگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له میسر داخران
حكومه‌تی میسر رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چاودێرى هه‌ندێك له نوسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی پاره یان نرخی دراوه‌كانیان كردووه له ئێستاشدا 53 نوسینگه داخراون
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی میسر رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چاودێرى هه‌ندێك له نوسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی پاره یان نرخی دراوه‌كانیان كردووه له ئێستاشدا 53 نوسینگه داخراون
جه‌مال نه‌جم پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی میسری له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌شێك له نوسینگه‌كانی دراو له‌وڵات، به ئاره‌زووی خۆیان دۆلاریان فرۆشتووه‌و یارییان به نرخه‌كان كردووه.
گوتیشی: هه‌ندێك له‌و نوسینگانه مۆڵه‌تی كاركردنیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بریاره‌ی حكومه‌تی میسری هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌های جونه‌یی میسری به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌و وڵاته‌دا.