نرخى زێڕ دابه‌زى
نرخی زێڕ دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌ڵكشان، داكشانی تۆماركرد و به‌های هه‌ر ئۆنسێك له سه‌دا یه‌كی نرخه‌كه‌ی له ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
نرخی زێڕ دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌ڵكشان، داكشانی تۆماركرد و به‌های هه‌ر ئۆنسێك له سه‌دا یه‌كی نرخه‌كه‌ی له ده‌ستدا.
به كاریگه‌ری ده‌نگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سووی بانكی له ئه‌مریكا، نرخی زێڕ به رێژه‌ی له سه‌دا یه‌ك داكشا و به‌های هه‌ر ئۆنسێكی بووه 1337دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی زیو‌یش به رێژه‌ی له سه‌دا دوو و پۆینت شه‌ش داكشا و هه‌ر ئۆنسێكی به نۆزده دۆلار و بیست و سێ سه‌نت فرۆشرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه ناجێگیری له بازاڕی كانزاكان و نه‌وتدا بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به دۆخی ئابووری جیهانه‌وه هه‌یه.