دڵنیایی بانكه‌كان: مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵنیایی ئابووری توركیا هه‌یه
ئابووری توركیا له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووى توركيا، ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كورتیداوه.
ئاژانسی فیچ بۆ دڵنیایی ئابووری، ئاستی ئابووری توركیای له پله‌ی بی بی بی نێگه‌تیڤ هیشته‌وه, به‌ڵام ئاماژەی بەوەشكردووە، ئابووری توركیا له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه، ئاستی دڵنیایی ئابووری توركیا زیاتر بێته‌خواره‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش رایگه‌یاند پێشبینی ئه‌و كاره ناكه‌ن له لایه‌ن ئاژانسی دڵنیایی فیچ.