ئیندۆنوزیا متمانە بۆ وەبەرھێنەرانی دەگەڕێنێتەوە

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زیری دارایی  ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند ، یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیيه‌كانيان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌و وڵاته‌.

سری مۆلیانی، وه‌زیره‌ نوێی دارایی ئیندۆنیزیا راگه‌یاند، پێشبینی گه‌شه‌ی ئابووری خێرا دەكەن له‌ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و به‌رێژه‌ی 5.2%، له‌گەڵ ئه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌و رێژه‌یه‌ كارێكی ئاسان نییه.

وەزیری دارایی ئیندۆنیزیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد‌، ئێستا ئاستی  هه‌ڵاوسان له‌ ئيندۆنیزیا جێگیرە و له‌ پلانیشیاندا هه‌یه‌ ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌رزبكه‌نه‌وه‌.