ئه‌مه‌ریكا له به‌ڵگه‌نامه‌كانی تێوه‌گلانی گوله‌ن له هه‌وڵی كوده‌تا ده‌كۆڵێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا تیمێك ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپی راگەیاند, وەزارەتی دادی ئەمریكا تیمێكی شارەزا رەوانەی توركیا دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكانی حكوومەتی ئەنقەڕە سەبارەت بە تۆمەتەكانیان دژ بە فەتحوڵا گولەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حكومەتەكەی چەندینجار داوایان لە واشنتۆن كردووە گولەن ڕادەستی تورکیا بكاتەوە.
دەسەڵاتدارانی تورکیا، گولەن بە تێوەگلان لە كودەتا شكستخواردووەكەی مانگی ڕابردووی توركیا تۆمەتبار دەكەن, ناوبراویش ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، گرووپێك له سوپای توركیا، هه‌وڵیاندا كوده‌تای سه‌ربازى به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك، هه‌وڵه‌كه شكستی پێهێنرا.