سەدر داوای حكومەتێكی تەكنۆكرات دەكات
سهدر گوتى: داخوازی حكومەتێكی تهكنۆكراتی دەكات لە بری شێوازی حكومەتی ئێستا.
K24 – ههولێر:
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند, پەیوەستبوونی لایەنە سیاسيیەكانی عێراق بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان وایكردووە پڕۆگرامی چاكسازییەكەی عەبادی شكست بهێنێت.
سهدر گوتى: داخوازی حكومەتێكی تهكنۆكراتی دەكات لە بری شێوازی حكومەتی ئێستا.
جەختیشی لە دادگایكردنی هەموو گەندەڵكاران كردەوە هەر لە سەرەتای ئازادكردنی عێراق تاوەكو ئێستا.
شێوازی تەكنۆکرات واتا حكومەتێك پێكهاتەكەی لە چینێكی رۆشەنبیر و بوارسازی پێكدێت و دوورە لە دابەشكاری حزبی و سیاسی, كارەكانیشی زیاتر گرنگیدانە بە كەرتی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی.