سهدر داوا له سوننهكان دهكات ببنه شيعه
رابهرى رهوتى سهدر، موقتهدا سهدر، داواى لە ئاوارە سوننەکان کرد لە ژێر فشار و هەڕەشە نا، بەڵکو لە دڵەوە ببنە شیعە.
K24 – ههولێر:
رابهرى رهوتى سهدر، موقتهدا سهدر، داواى لە ئاوارە سوننەکان کرد لە ژێر فشار و هەڕەشە نا، بەڵکو لە دڵەوە ببنە شیعە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە وەڵامی یەکێک لە شوێنکەوتووانیدا گوتی: "پێویستە گۆڕینی هەر بیروباوەڕێک بە قەناعەت و لە دڵەوە بێت، نەوەک لە ژێر فشار و هەڕەشەدا".
سەدر، لە بارەی ئەو ئاوارە سوننانەی لە ترسی گرووپەکانی حەشدی شەعبی دەبن بە شیعە رایگەیاند:" پێویستە لە دڵەوە ببن بە شیعە، نەوەک لە ژێر هەڕەشەدا".
هەرچەندە، ماوەی چەند مانگێکە روومادی و فەللوجە و زۆرێک لە ناوچە سوننەکانی ناوەڕاستی عێراق ئازادکراونەتەوە، بەڵام بەهۆی کاولکاری زۆری ئەو ناوچانە ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و زۆربەیان روویان لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی نزیک بەغدا کردووە.