جیمس جێفری: توركیا مەبەستییەتی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت
K24 – هەولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا مەبەستییەتی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت؛ ده‌شڵێت، داعش تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024) جیمس جێفری، نێرده‌ی پێشووی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، داعش تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه، نه‌خاسمه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه له عێراق.
جیمس جێفری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق و ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.
نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا گوتیشی، توركیا نیگه‌رانی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و داعش و سوپای ئه‌سه‌د هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ده‌یه‌وێت ڕوو له ئه‌مه‌ریكا بكات.
جیمس جێفری باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو، نه‌خاسمه دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی عێراق له ژێر كاریگه‌ریی ئێران فشاری بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كان دروست كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغانی نیگه‌ران كرد.
ڕوونیشی كرده‌وه، توركیا مه‌به‌ستییه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، هاوكات دۆستی توركیا بێت و ده‌شیه‌وێت لایه‌نه‌كانی كوردستان یه‌كگرتوو بن و فشاره‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان پێ بێت، كه ئه‌مه خواستی ئه‌مه‌ریكاشه.