19 سەركردەی داعش كوژران
K24 - ھەولێر
لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هیزەکانی هاوپەیمانان لە مووسڵ 19 سەرکردەی سەربازی داعش کوژران.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی سەرکردە سەربازییەکانی داعش، لە گەڕەکی میساقی مووسڵ کراوەتە ئامانجی بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و لە ئەنجامدا 19سەرکردەی سەربازی رێکخراوەکە کوژراون.
لە بەیاننامەیەکی شانەی میدیای جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقیش، هەواڵەکە پشتڕاستکراوەتەوە.