جبووری شانازی بە ئێرانەوە دەكات

K24 – ھەولێر

سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆماری ئیسلامی ئێران بە جێی شانازی عێراق و ھەموو ئیسلام ناودەبات.

لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران، سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، پەیوەندییەکانی تاران و بەغدای بە مێژوویی پێناسەکرد و سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی بەرپرسانی ئێرانی کرد، بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانییان لە گەلانی عێراق.

جبوری گوتیشی: "ئێران جێی شانازییە بۆ عێراق و تەواوی ئیسلام".

دوای تۆمەتبارکردنی بەگەندەڵی لەلایەن خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری، بە گوێرەی رای چاودێرانی عێراقی جبووری بۆ بەدەستهێنانی ئۆکەی ئێرانییەکان چۆتە تاران تاکو لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.