به‌هۆی وتنی گۆرانی كوردی گیراون
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی وتنی گۆرانی كوردی 14 هاووڵاتی كورد له شاری ئستانبوڵ ده‌ستگیر كران كه دووانیان منداڵن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت، له پاركی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له شاری ئیستانبوڵ چوارده هاوڵاتی كورد ده‌ستگیر كران. دوو منداڵه‌كه ئازادكران و 12 گه‌نجه‌كه‌شی بۆ دادگا ره‌وانه كران، كه دادوه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر گۆرانیانیان گوتووه، به نێوه دانپێدان قبووڵی كردووه و هه‌روه‌ها لێدوانی پۆلیسیش به شاهیدی پێویست زانیوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاری گرتنیان دا.
له بڕیاری دادگادا هاتووه، ئێوارەی رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه له پاركی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیورتی ئیستانبوڵ گرووپێكی 15-20 كه‌سی به ده‌نگێكی به‌رز گۆرانی كوردی‌یان گوتووه كه "كوردستان ده‌بێته گورستانی كۆماری توركیا" به شێوازی دروشم گوتراوه.
یه‌كێ له گیراوه‌كان گوتی ته‌نیا گۆرانی ئاسایی كوردی‌یان وتووه، وه‌ك گۆرانی "دل دسۆژه" و "شه‌ملێ". به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ندێ پۆلیس هاتن و به پێلاقه كه‌وتنه گیانمان، كه یه‌كێكمان ددانی شكاوه، كە لە راپۆرتی نه‌خۆشخانه‌دا ئاماژە پێكراوە.
له لایه‌كی تره‌وه پارێزه‌ری گه‌نجانی كورد رایگه‌یاند پۆلیس پاش ئه‌وه‌ی كه ناسنامه‌ی گه‌نجه‌كانی وه‌رگرت، دیتی هه‌شت كه‌س خه‌ڵكی ئامه‌دن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گوتیان به راستی ئه‌وانه تیرۆریستن و كه‌تبوونه به‌ر لێدان و دكتۆرێكیش لێدانیان پشتڕاست كردبووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌یانهێشت چاره‌سه‌رییان بۆ وه‌ربگرێت له سكاڵانامه‌كه‌دا ئاماژه پێ نه‌كراوه.