له توركیا نزیكی 22 هه‌زار كه‌س گیراون
به‌شی هه‌ره زۆریان له ریزه‌كانی سوپا و هێزه‌كانی ناوخۆن
K24 – هه‌ولێر
پاش كوده‌تای شه‌وی 15 ته‌موز، 21 هه‌زار 640 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌نجامدان و ده‌ست هه‌بوون له كوده‌تا گیراون.
پاش ئه‌وه‌ی كه كوده‌تای سه‌ربازی توركیا شكستی هێناوه، له 81 پارێزگای توركیا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆن و لێپرسینه‌وه كرا، كه پاش ده‌ستگیركردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی جیاوازی په‌یوه‌ندیدار به كوده‌تا، بڕیاری گرتنی 21 هه‌زار و 640 كه‌س دراوه، كه هه‌موویان له زینداندان.
161 جه‌نه‌راڵ، شه‌شه هه‌زار و 746 كۆلۆنێل و ئه‌فسه‌رانی سوپا و سه‌رباز، چوار هه‌زار و 288 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌منی، 19 والی و 36 جێگری والی، 46 قایمه‌قام و حه‌وت هه‌زار و 912 كارمه‌ند و ئه‌ركدار گیراون.
هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و 245 دادوه‌ر و داواكاری گشتی و 108 ئه‌ندامی دادگای باڵا و 41 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری توركیا و دوو ئه‌ندامی دادگای ده‌ستوور و 5 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ران و داواكارانی گشتی گیراون.