بەریتانیا: دۆزینەوەی پارچە شوێنەوارێكی میسری لە دۆڵابێكی ھەڵگرتنی جلوبەرگدا
تەمەنی پارچە شوێنەوارییەكە نزیكەی 5 ھەزار ساڵە

لە ناوچەی دربیشەر لە بەریتانیا، لەناو دۆڵابێكی ھەڵگرتنی جلوبەرگدا و بەمەبەستی پاراستنی لە زیانەكانی تیشكی خۆر، پارچە شوێنەوارێكی میسری دۆزرایەوە.
پارچە شوێنەوارەكە بریتییە لە چەكووشێكی دار، كە میسرییە كۆنەكان لە كاری رۆژانەیاندا بەكاریان ھێناوە.
ئەو پارچە شوێنەوارییە یەكەم جار لە كاتی جەنگی یەكەمی جیھانی، لە ئەشكەوتێكی چیای مەقتەم لەسەر سنووری قاھیرە دۆزراوەتەوە.
چارلز ھاتسۆن، شارەزا لە بواری شوێنەوار و فرۆشتن پێیوایە، ئەو جۆرە ئامێرانە لە كاتی خۆیدا لە دروستكردنی پەرستگاكاندا بەكارھێندراون.
ھاتسۆن دەڵێ: " شتێكی دڵخۆشكەرە، شتێكت بە دەستەوە بێت، كە تەمەنی دوو ھێندەی تەمەنی ئایینی مەسیحییەتە و كاتێ چاوەكانت دەنوقێنیت، بە خەیاڵ بۆ سەردەمی شارستانییەتی میسری و سەردەمی فیرعەونییەكان دەگەڕێیتەوە" .
بە گوێرەی پشكنینەكان، تەمەنی چەكووشەكە بە نزیكەی 4 ھەزار و 5 سەت ساڵ دەخەمڵێندرێ. واتە ھێندەی تەمەنی ھەڕەمەكانی جیزە و لە نێوان ساڵانی 2527 – 2465ی پێش زایین، لە سەردەمی حوكمڕانی خێزانە فیرعەونییەكان دروست كراوە.
پارچە شوێنەوارییەكە لەلایەن مۆزەخانەی زانستە سرووشتییەكانی لەندەن پشكنینی بۆ كراوە و بڕیارە لە 7ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە فرۆشتنێكی زیادكراوی ئاشكرادا نمایش بكرێت.